بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئێن بی سی سەن دیە گۆ، دوابەدوای ئاگرکەوتنەوە و ڕوودانی تەقینەوە لە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئاوی-خاکی ناسراو بە " یوو ئێس ئێس بونهۆم ڕیچارد" لە بنکەی دەریایی سەن دیە گۆ لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا، یازدە مەلەوان بریندار بوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە وتەی کریشنا جەکسۆن لە بنکەی دەریایی سەن دیەگۆ، ئەو پاپۆڕە پێش لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکە کاری پاراستنی دەکرد. فەرمانبەرەکانی ئەو پاپۆڕەش زیاتر ڕۆژانی دوایی هەفتە واتە شەممە و یەکشەممە لە ناو پاپۆڕەکەدان، بەڵام بە گشتی ژمارەی کەسەکان لە ڕژانی تری هەفتە کەمتر بوو.
دەوترێت کە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی فیدراڵ کاتژمێر ٩ ی بەیانی بە کاتی ناوچەیی لە ڕێکخراو ئاگرکوژێنەوەی سەن دیەگۆ داوای یارمەتیان کرد و سەرجەم هیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تا کاتژمێر ١١:١٩ خولەک نێردرانە شوێنی ڕووداوەکە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان، مەلەوانە برینداربووەکان لە نەخۆشخانە خەوێندران و لە ژیرچاوەدێری پزیشکیدان. هێشتا هۆکاری ڕووداوە ڕوون نەبووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە