بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەعفەری ڕایگەیاند: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە کە دوای تەشەنە سەندنی کۆرۆنا هەڵوەشابوونەوە، پاش ماوەیەک دەست پێدەکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە لایەنی مەودا و کات، لە هاتوچۆکان گرینگایەتی زۆری هەیە بەردوام بوونی گەشتەکان دەتوانێت لە گەشەی کوردستان کاریگەری هەبیت.
ناوبراو وتیشی: جگە لە بەستێنی ئابووری و فەرهەنگی، بەستێنی ئێکۆتووریزم و تووریسم دەرمانیش لە ئەو پارێزگایە دروست بووە، کەواتە بەرز بوونەوەی ژمارەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نسە، لە قازانجی پارێزگا و ولاتە.
گەشتەکانی تاران-سنە پاش چەند مانگی داخران، بە هەفتەیەک سێ گەشتەوە لە ڕۆژانی شەممە، دووشەممە و پێنجشەممە دەست پێدەکاتەوە و تەنانەت هەندێک لە ئەیرلانەکان و فڕۆکەخانەی سنەش، توانای گەشت بۆ سلێمانی و کیش و ئەستەنبۆڵیشی هەیە.
بۆچوونی ئێوە