بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المعلومه"، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا جەختی کرد: ئەمریکا هیچ یارمەتییەکی بە عێراق بۆ سەرکەوتن بە سەر تیرۆریستانی داعشی نەداوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پیلان لە ڕیزەکانی سوپای عێراق وەک هۆکارێکی شکستهێنانی مووسڵ لە بەرامبەر تیرۆریستانی داعشی، ڕاشیگەیاند: هاوکاتی قەیرانی سووریا گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتی و مانگرتنی عێراق بووە ئۆردووگای پڕ لە چەک و چۆڵ، چونکە چاوەروانی ئەوە دەکرا دوای ڕووخانی سووریا بە دەستی تیرۆریستان و سەرکەوتنی باڵەکانی بەرەی نووسرە و داعش، ئەو تیرۆریستانە هێرش بکەنە سەر بەغدا.
بیریشی هێنایەوە: ئەمریکا بە وەفدی عێراقیی ڕاگەیاندبوو کە تا کاتێک نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت، هیچ چەکێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ناداتە عێراقییەکان. لە بەرامبەردا ئێران و ڕووسیا چەکەکانی خۆیان ڕادەستی سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد.
Your Comment