بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمان ئەحمەدی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئاگرکەوتنەوەیەکی بەرفراوان لە گوندی ئەگریقاشی سەر بە شاری مەهاباد بەم ئیدارە ڕاگەیێندرا و خێرا هیزەکانی ئاگرکوژێنەوە بە دوو دەزگاوە ڕەوانەی ئەو شوێنە کرا کە بە داخەوە بە هۆی بەربڵاویی ئاگرەکە، نزیکەی ٢٠ هەزار باقە یۆنجە و ئاڵەفی کۆکراوە لە ئاگردا سووتان و زیاتر لە سەد ملیۆن تمەن زیان لە خەڵکی گوندەکە کەوت.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە هێشتا نادیارە، وتیشی: ئەو ئاگرە پاش ٣ کاتژمێر هەوڵی هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی مەهاباد و ئاگرکوژێنەوەی قوم قەڵا و چەند دەزگا تراکتۆری گوندی ئاگریقاش و یارمەتی خەڵکی کۆنتڕۆڵ کرا و پێش بە تەشەنەی لە باخەکانی دەوروبەری گیرا.
Your Comment