مەهاباد؛ لە سەهۆڵان تا کانی بەرازان

مەهاباد شارێکی گەورەی کوردنشینە ، کە هەم لە بواری مێژوویی و هەم لەباری فەرهەنگی و ئەدەبیاتەوە جێگای تێڕامانە و لە ئەم راپۆرتەدا تێدەکۆشین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە بخەینە بەرچاوی خوێنەرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەهاباد یەکێک لە شارە کوردنشییەکانی باسووری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە ناوچەیەکی سەرسەوز و بە کەشوهەوایەکی باش، لە داوینی کیوەکانی لەند-شێخان و ڕۆخەکانی ڕووباری مەهاباد جێی گرتووە. خەڵکی مەهاباد کوردن و بە زاراوەی کوردی سۆرانی (موکری) قسە دەئاخێڤن و دینیشیان ئایینی ئیسلام و سوننەیە. مەهاباد لە مێژەوە بە شاری زانایان و شاعێرەکان بەناوبانگە. ئەو شارە بە هۆی جێگیر بوون لە سەر ڕێگای سێ پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی شوێنگەیەکی ستراتیژیکی هەیە و وەکوو شارێکی تەواو گەشتیاری دەناسرێت و خەڵکێکی زۆر خوێنگەرمی هەیە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار وەردەگرێت.

شوێنە گەشتیارییەکانی شاری مەهاباد

لە شوینە گەشتیاری و مێژووییەکانی شاری مەهاباد دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ئەشکەوتی سەهۆڵان، دەخمەی بەردی فەخریگا، بەردە-کونتە، حەمامی میرزا رەسووڵ، دەریاچەی بەنداوی مەهاباد، گۆمی کانی بەرازان، تاناکۆرا و بازاڕچەی مەهاباد، مۆزەخانەی مامۆستا هێمن، گڵکۆی بوداق سوڵتان و مزگەوتی سووری مەهاباد.

ئەشکەوتی ئاوی-مێژوویی سەهۆڵان بە مێژووی ٧٠ ملیۆن ساڵ

 ئەشکەوتی سەهۆڵان دووهەم ئەشکەوتی ئاوی ئێران و لە دیاردە جێی سەرەنجە سروشتییەکانە کە لە گوندی سەهۆڵان لە مەودای ٤٢ کیلۆمەتری شاری مەهاباد و لە سەر ڕێگای بۆکان-مەهاباد جێی گرتووە. ئەو ئەشکەوتە لە نێو خەڵکی ناوچەکە بە ناوی کونە کۆتریش بەناوبانگە. ئەو ئەشکەوتە دووهەم گەورەترین ئەشکەوتی ئاوی ئێران دوای ئەشکەوتی عەلی سەدر لە هەمەدانە. مەودای بەرزایی میچی ئەشکەوتەکە تا ئاستی دەریاچەکە دەگاتە ٥٠ مەتر و قووڵایی ئاوەکە لە هەندێک شوێندا دەگاتە ٣٠ مەتر. گەشتیاران دەتوانن بە سوار بوون بەسەر بەلەمدا بە نێو ئەشکەوتەکە بگەڕێن. لە ئەو ئەشکەوتەدا ئاژەڵگەلێک وەکوو شەمشەمە کوێرە و کۆتر ژیان دەکەن.

بەنداوی مەهاباد نزیکترین بەنداوی نزیک بە شار لە جیهان

بەنداوی مەهاباد پێش لە شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن ئەندازیارانی وڵاتی یوگوسلاویەوە سەرەتا دوور لە شار، بەڵام ئێستا بەهۆی گەورە بوونەوەی شار ئەو بەنداوە کەوتووەتەتە نێو شارەوە، جێی گرتووە. لە شوێنە گەشتیارییەکانی دەڤەری ئەو دەریاچە دەتوانین ئاماژە بکەینە دوورگەی تاقەدار.  دەریاچەی بەنداوەکە دیمەنێکی جوانی بە شاری مەهاباد بەخشیوە و خەڵکی دەتوانن لەوێ ماسی لە جۆرەکانی کەپوور، زەردە ماسی، سپی و ... ڕاو بکەن.

مۆزەخانەی خەڵک ناسی حەمامی میرزا رەسووڵ

یەکێکتر لە شوینە گەشتیارییەکانی شاری مەهاباد مۆزەخانەی خەڵکناسی حەمامی میرزا رەسووڵ هەڵکەوتوو کە ناوەند و لە نزیکی بازاڕی کۆنی شاری مەهابادە. مێژووی ئەو بینا دەگەڕیتەوە بۆ سەردەم دواییەکانی دەسەڵاتی سەفەویە و سەرەتاکانی قاجاڕ. سەربێنە، گەرمخانە، گومەز و بەشەکانی ئەو حەمامەیە و نەژیارڤانییەکەی وەکوو حەمامە مێژووییەکانی تری ئێرانە. مۆزەخانەی خەڵکناسی مەهاباد لە ساڵی ١٣٨٨ ی هەتاوی لە شوێنێک زیاتر لە ٥٣٧ مەتری چوارگۆش لە ناو ئەو حەمامە کرایەوە. لە ئەو مۆزەخانە نیشانەگەلێک لە فەرهەنگی ئەو ناوچە بریتی لە جلوبەرگی ژنانە و پیاوانە ، هەموو جۆرە ئامێری بەکارهێنانی خەڵکی کۆنی ئەو ناوچە بۆ ئیش و کارە جۆراوجۆرەکان لەوانە وەرزێری، ئاسنگەری، مسگەری و ...دانراوە.

گۆمی کانی بەرازان؛ ژینگەی هەموو جۆرە پەلوەرێک

 یەکێک لە بەنرخترین ژینگە سروشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا گۆمی کانی بەرازانە، کە دەکەوێتە باشووری دەریاچەی ورمێ و ٣٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەهاباد دوورە بە پانتاییەکەی ٩٠٧ دۆنمە. ئاوی ئەو گۆمە لە ڕێگای ڕووباری مەهابادەوە دابین دەکرێت. لێکۆڵەران زیاتر لە ٧٥ جۆر پەلەوەر کە لە ئاودا دەژین و لەپاڵ ئاودا دەژین ناسیوەتەوە. لە ئەو پەلەوەگەلە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر فلامینگۆ، چنگر، سۆنەی بەڕوویی، سۆنەی سەرسپی، کەڵەبابی کلک سپی، سۆنەی مەڕمەڕی، پەرەێلکەی دەریایی، باکلانی بچووک، پلیکانی سپی، کشمی گەورە و بووگی قاز. باشترین کات بۆ سەردان لە گۆمی کانی بەرازان کۆتاییەکانی خەزەڵوەر تا ناوەڕاستی ڕێبەندانە.

تاناکۆرا و بازاڕچە، مەهاباد ناوەندی تاناکۆرای ئێران

شاری مەهاباد بنەڕەتدانەری تاناکۆرا لە ئێران بووە و گەورەترین ناوەندی تاناکۆرای ئێرانی هەیە. زۆربەی شارەکانی ئێران، بەشێکی زۆری تاناکۆرای خۆیان لە ئەوێوە دابین دەکەن. ناوی ئەو بازاڕچەیە ئۆشینە. تاناکۆرا بازاڕێکی سەرەنج ڕاکێش لە مەهابادە کە هەموو جۆرە ئامێری دەستی دووی دەرەکی بە کوالێتی بەرز و نرخی کەمی تێدا دەفرۆشرێت؛ ئەو ئامیرگەلە زیاتر لە وڵاتانی ئەورووپی، ئەمریکی و کەنەدا و وڵاتگەلی ئاسیایی وەکوو ژاپۆن، کۆریای باشوور و لەلایەن کۆمۆانیا نێودەوڵەتییە خێرخوازانەکانەوە دێتە ناو ئێران. پێشتر زۆربەی ئەو جلوبەرگانە بە شێوەی خۆڕایی هەناردەی وڵاتانی جیهانی سێهەم دەکران بەڵام بەهۆی سوودی زۆرەوە کە بۆ هەناردەکارانی بیانی هەیبوو ئێستا بووەتە جۆرێک بازرگانی کردن. جلەی دەستی دووهەم پاش هاتنی بۆ ناو عێراق و هەرێمی کوردستان بە شێوەی قاچاخ دێتە ناو شاری مەهاباد.  

News Code 33034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =