بەرەنگاریی گەندەڵی تەنیا لە سەر بنەمای داد و یاسا

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: دەبێ پێوەری بەرەنگاریی لە گەڵ گەندەڵی، تەنیا، حەق ، داد و یاسا بێت و هیچ لەبەرچاو گرتنێک لە کاردا نەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ شەمە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە گەڵ سەرۆک و بەرپرسانی بالای دەزگای داد و هەروەها سەرۆکی گشتی دادگاکانی ئێران قسەیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کردە سەر بەردەوامیی گۆرانکارییەکان لە دەسەڵاتی دادی ئێران لە سەر تەوەری هاوسەنگی وجەماوەری بوونی  دەسەڵاتی دا و ڕایانگەیاند: بەرەنگاری لە گەڵ گەندەڵی دەبێ بێ کەمتەرخەمی و بە گوێرەی ماف و داد و یاسا و هەروەها بێ ستەم کردن لە کەسانی بێ تاوان بە هەموو تواناوە بەردەوام بێت.  

 ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆرۆنا تەواو نەبووە و هەموو خەڵک و بەرپرسان دەبێ بە هەندی وەرگرن وتیان: دەبێ ڕێنماییە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگیردرێت.

زیادیشیان کرد: تەنیا جیاوازی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەڵ ڤایرۆسی گەندەڵی ئەوەیە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شۆشتنی دەس لەناو دەچێت. بەڵام تەنیا ڕێگای بەرەنگاریی ڤایرۆسی گەندەڵی بڕینی دەستی گەندەڵە.

News Code 32992

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =