بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیابە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێرشی ئاسمانی بە کۆپتەری سەربازی، بەرزاییەکانی خامتیر لە شاری زاخۆ سەر بە دهۆکیان کۆنترۆڵ کرد.
سەربازانی تورکیا و هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێنج کیلۆمەتری گوندی شرانش بەشی درکاری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی زاخۆ بە توندی پێک هەڵپرژان.
هێزەکانی تورکیا لەلایەن تۆپخانە و شەڕکەرەکانەوە پشتیوانی دەکران و بە سەر ئاسمانی ناوچەکە دەگەڕان.
زیروان مووسا بەخشداری دەرکاری سەر بە دهۆک ڕایگەیاند بە هۆی جێگیر بوونی سوپای تورکیا لە بەرزاییەکانی خامتیر و تۆپبارانی بەردەوام ناوچەکە، ترسیان خستووەتە نێو دڵی دانیشتووانی ئەو ناوچەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە ٢٧ هەزار کەس لە ئەو ناوچە ئاوارە بوون و لە کەمپەکان جێگیر بوون.
Your Comment