ترامپ بە هیچ لەونێک لایەنگری کورد نییە

ڕاوێژکاری دەرکراوەی دۆناڵد ترامپ لەبارەی هەڵوێستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەمبەر بە کوردەکان، نووسی: ئەو لایەنگری کوردەکان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنی نیشتمانی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کتێبی پڕهەنگامەی کە لەم دواییەدا بڵاو بۆتەوە، وێرای لێکدانەوە و گێڕانەوەی تەواو ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئیش کردنی لە کۆشکی سپی شایەدی بووە، چەند بەشێکی بە کوردەکانی عێراق و سووریا تەرخان داوە و دەڵێ: ترامپ لە وتاردانەکانی بە ئاشکرا دانی بەودا ناوە کە کوردەکانی خۆش ناوێ، چونکە ئەوان لە بەر عێراقییەکان و تورکەکان هەڵدێن و تەنیا کاتێک لە شەڕدا هەڵنایەن کە ئەمریکا هاوێریان بە فرۆکەی ئێف ١٨ بۆردومان بکات.

بۆڵتۆن بە ئاماژە بەوەی کە ترامپ لەو لێدوانەدا هاوکاتی ئاماژە بە وەرگیرانەوەی کەرکووک لە کوردەکان لە پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا و ئۆپەراسیۆنەکانی چڵی زەیتوون و کانی ئاشتیی تورکیا بۆ داگیرکردنی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا لە ساڵی ٢٠١٨ و ٢٠١٩،  جەختی کرد: دژایەتیی ترامپ لە گەڵ کوردەکان کاتێک بەرچاوتر دەکەوێ کە یەکێک لە دوژمنانی کوردی کردە نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا و هاوپەیمانی دژی داعش کە بووە هۆی لاوازی کوردەکان لە سووریادا.  

ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ دەشڵێ: جەیمز جفری وەک نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا هاوکاتی دژایەتی کردنی کوردەکان، لایەنگری تورکیایە و نەخشیەکی بۆ تورکیا ئامادە کرد کە بطوانێ هێرش بکاتە سەر ناوچەگەلێکی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکان. بەوەشەوە هەندێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و لەوان جۆزێف مانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا دژی جفری بوون و لایان وابوو کە نابێ رێگە بە تورکیا بدرێت لەوە زیاتر پێشڕەوی بکات.

بۆڵتۆن ئاماژە بە وتەیەکی دیکەی ڕاچڵەکێنەرانی ترامپ دژی کوردەکان دەکا و لە یادەورییەکیدا دەگێڕێتەوە: بیستم ترامپ وتی ئەگەر داعش دیسان بگەڕیتەوە بۆ عێراق، بۆی گرینگ نییە و ئەو وتەیەی هاوکاتی داواکاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکان لە بەرامبەر داعشدا دەربڕیوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە داوە کە دۆناڵد ترامپ زۆر کەوتۆتە ژێر کاریگەریی بۆچوونەکانی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا و لەوبارەیەوە پەیوەندی تەلەفونی ترامپ و ئەردۆغان بەر لە کشانەوەی ئەمریکا لە باکووری سووریا و هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا لە مانگی ئاکتەوبری ٢٠١٩ بیر دەهێنێتەوە.

ڕاوێژکاری پێشووی ترامپ جەختیشی کرد: بۆ ئەردۆغان وتنی ڕستەگەلێکی وەک ئەوەی کە کوردەکانی خۆش دەوێ، زۆر دژوار بوو. ئەو هەوڵی دەدا ترامپ بەوە ڕازی بکات کە ڕێکخراوە و ناوەند و حزبە کوردییەکانی تورکیا و سووریا، نەک نوێنەری کوردەکان بەڵکوو وەک تیرۆریزم بناسێنێت.

بە گوێرەی جان بۆڵتۆن ئەو لێدوانانە بە ڕادەیەک کاریگەریان لە سەر ترامپ دانا کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بێ بەهادان بە هوشداری ئیمانۆئێل ماکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان و مەبەستی راستەقینەی ئەردۆغان لەو هێرشە، هەوڵی دا دۆسیەی بەجێ ماوەی هێزەکانی داعشی لە سووریا ڕادەستی ئەردۆغان بکات و چاوەروانی ئەوەش بێت کە تورکیا هۆشی بە کوردەکانەوە بێت.

لێدوانەکانی ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنی نیشتمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە گۆڤاری نەیشناڵ ئینترێستی ئەمریکا، وەک شرۆڤەیەک لەوبارەیە، لای وایە: جان بۆڵتۆن خۆی بە دژایەتی کوردەکان تۆمەتبارە و خۆیشی هیچکات لایەنگری کوردەکان بە تایبەت بە سووریا نەبووە و ئەگەر داکۆکیشی لە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا کردووە، زیاتر بۆ مەبەستی دیکە نووە، نەک بۆ پاڵپشتی لە کوردەکانی ئەو وڵاتە.

News Code 32980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =