بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی دەوڵەت یکاتی سووریا ئاشکریای کرد کە شێخ حیکمەت حەجەری ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکانی سووریا، دانیشتووی پارێزگای سوەیدا هەڵکەوتوو لە باشووری سووریا بە پێی ئەوەی کە پاڵپشتی زایۆنییەکانی هەیە، داوای کردنەوەی ناوچەی دژە فڕین و پێکهێنانی خۆبەڕێوەبەری لە ئەو ناوچەیەی کرد.
بەرپرسێکی حکومی ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی یەکەمی پێکدادان، گرووپەکانی سەر بە حەجەری نزیک بە 1500 کەسی سڤیل، ژن و منداڵی بە دیل گرتووە.سەرەڕای ئاگربڕ تا ئێستا تەنیا دوو کاروان یارمەتی مرۆڤسۆستانە بریتی لە سووتەمەنی، مادەی خۆراکی و جیهازاتی سەربازی توانیویانە بگەنە سوەیدا و شێخ حەجەری خۆشی ڕێگری کردووە لە چوونی تیمە خزمەتگوزارییەکانی سەر بە دیمەش بۆ ئەو شارە و هەروەها کروانەکانی یارمەتی مرۆڤدۆستانەی نێردراو بۆ زیان بەرکەوتووەکانیان ڕگرتووە و لە نێوان ئەندامانی گرووپەکانی خۆی و نزیکەکانی دابەس کردووە.
Your Comment