AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٧ ١٤:١٠

ڕێبەری باڵای ئێران: گەلی ئێران هێز و ورە و خۆڕاگری خۆی بە جیهان نیشان دا

ڕێبەری باڵای ئێران: گەلی ئێران هێز و ورە و خۆڕاگری خۆی بە جیهان نیشان دا

بە ئامادەبوون و وتاردانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕێوڕەسمێک بۆ یادی شەهیدانی شەڕی سەپێنراوی ئەم دواییە بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ڕێبەری ، بنەماڵەی شەهیدان، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و پلەدارانی سەربازی و خەڵکی ئاسایی، ڕێوڕەسمێکی یادی شەهیدانی شەڕی سەپێنراوی ئەم دواییە بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێک لە ڕێوڕەسمەکەدا بۆ ماوەی چەند خولەکێک وتارێکی پێشکەش کرد.

ڕێبەری بە ئاماژە بەوەی کە هۆکاری سەرەکی دوژمنایەتی دژایەتی خوازان لەگەڵ ئیمان و مەعریفە و یەکگرتوویی نەتەوەی ئێرانە، وتیان: بە یارمەتی خودا، میللەتەکەمان دەستبەرداری ڕێگای پتەوکردنی ئیمان و فراوانکردنی زانستی جۆراوجۆر نابێت و بە کوێرایی دوژمن، دەتوانین ئێران بگەیەنینە لووتکەی پێشکەوتن و شکۆمەندی.

وتیشیان: گەلی ئێران جگە لەو شەرەفە مەزنانەی لەم ١٢ ڕۆژەدا بەدەستی هێنا، کە ئەمڕۆ هەموو جیهان دانیان پێدا ناوە، توانی هێز و خۆڕاگری و ورە و ئیرادە و توانایی خۆی پیشانی جیهان بدات، بەجۆرێک کە هەمووان بە چاوی خۆیان هەستیان بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی کرد.

زیادیشیان کرد ئەم ڕووداوانە بۆ ئێمە بێ وێنە نەبوون و لە ماوەی ٤٦ ساڵی ڕابردوودا، جگە لە شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە، کۆماری ئیسلامی چەندین جار ڕووبەڕووی ڕووداوەکانی وەک کودەتا و فیتنەی جۆراوجۆری سەربازی، سیاسی و ئەمنی و ناچارکردنی کەسانی لاواز بۆ هەڵسوکەوت لە دژی میللەت بووەتەوە و هەموو پیلانەکانی دوژمنی پووچەڵ کراوەتەوە.

ڕێبەری ڕایانگەیاند : گەل و لاوانی ئێران بە پشتبەستن بە دوو بنەمای ئایین و مەعریفا، دوژمنیان ناچار کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا پاشەکشە بکەن و لەمەودواش هەروا دەبێت.

ڕاشیانگەیاند: هۆکاری سەرەکی دژایەتیکردنی چەوسێنەریی جیهانی، بە ڕێبەرایەتی ئەمریکای تاوانبار لەگەڵ کۆماری ئیسلامی  ئایین، مەعریفە و یەکگرتوویی ئێرانییەکان لە ژێر سایەی قورئان و ئیسلامە.

ڕێبەری وتی: ئەوەی وەک ئەتۆم و پیتاندن و مافی مرۆڤ دەیخەنە ڕوو، پاساوێکە و هۆکاری سەرەکی ناڕازیبوون و دژایەتیکردنیان، سەرهەڵدانی گوتاری نوێ و تواناکانی کۆماری ئیسلامییە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست و زانیاری مرۆیی و تەکنیکی و ئایینی."

News ID 56183

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha