AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ٢٠:١٩

بۆچی کێشەی گازی عێراق بۆ ئابووری و ژینگەکەی گرینگە؟

بۆچی کێشەی گازی عێراق بۆ ئابووری و ژینگەکەی گرینگە؟

لە حاڵێکدا کە عێڕاق بەرەوڕووی کێشەی کەمبوونی کارەبا، پیسی ژینگە و پەیوەستبوونی چڕ بە نەوت بووەتەوە، کارناسان پێیان وایە کە گەشەی پیشەی گازی سروشتی، سەرەکی ترین ڕێکار بۆ گەشەی ئابووری، دابینی وزە و سەقامگیری سیاسی ئەو وڵاتەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هەفتەی ڕابردوو واژۆی ڕێککەوتننامە لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی SLB (شلمبرگری پێشوو) بۆ گەشەی مەیدانی گازی عەکاز لە سنووری سووریا کە خاوەن سەرچاوەی گەوەریە ئەنجام درا. هەروەها محەمە دشیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو دامەزراوەی نوێی بەرهەمە گازییەکان لە پارێزگای بەسرەی کردەوە. لەوانە لە مەدیانی فەیحا کە کۆمپانیای Dragon Oil ئیماراتی تێدا بەشدارە. کۆمپانیای ئەمریکی HKN ش ڕێککەوتنێکی بۆ بەرز کردنەوەی وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە کێڵگەی حەمرین هەڵکەوتوو لە پارێزگای سەلاحەدینی واژۆ کرد.

لە هەرێمی کوردستان کۆمپانیایHKN لە مانگی مەی ڕێککەوتنی گەشەی کێڵگەی گازی میرانی وەرگرتووە و کۆمپانیای Western Zagros ش ڕێککەوتننامەگەلێکی بۆ کێڵگەی تۆپخانە واژۆ کردووە؛\.

پێشکەوتنی ئەو پڕۆژەگەلە نیشانەی چارەسەری کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتیە کە هەر یەکە کۆنترۆڵی کێڵگەی نەوت و گازیان لە دەستە.


لەلایەکی تریشەوە درۆنە نەناسەکان چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی نەوتی لە هەرێم و کوژراو و خەساری زۆری بەدواوە بوە. ئەو هێرشانە ڕێکخراوترین و بەربڵاوترین هێرشەکان بۆ سەر ژیرخانە نەوتیەکانی کوردستان تا ئێستا بوون و بەرپرسیارێتیان دەدرێتە پاڵ گرووپە چەکدارە ناوخۆییەکانی عێراقەوە. ئەو گرووپانە بە ئامانجگەلێک وەکوو خەسار لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، لە هاوکاری کوردەکان لەگەڵ ئیسرائیل و گوشار لەسەر حکومەتی سوودانی هەوڵ دەدەن.

بڕیاری ناڕونی تورکیا؛ هەلێک بۆ گازی هەرێم؟

پرسی گرینگی دیکە، بڕیاری تورکیا بۆ چوونە دەرەوە لە گرێبەستی هێڵی بۆری نەوتی عێراق و تورکیا لە هاوینی داهاتوویە کە لە مارسی 2023 ەوە داخراوە. بەڵام کێشەی سەرەکی نەبوونی ڕێککەوتننامە لە نێوان بەغدا و هەولێر لسەر شێوەی هەناردە کردن، خاونایەتی نەوت ، دابەش کردنی داهات و شوێنگەی گرێبەستی کۆمپانیا چالاکەکان لە هەرێمە.

تورکیا بەدوای دۆزینەوەی جێگرەوەیەک بۆ ئەو ڕێککەوتنەیە هەوڵێک کە دەتوانێت بەستێنی هەناردەی گازی هەرێم دوای دە ساڵ دانوستانەوە خۆش بکات. بەڵام یاری تورکیا پێچراوە؛ لەلایەن ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی عێراقی لەبەرچاوە و لەلایەکی تریش بەرژەوەندییەکانی لە سووریا، هاوکاری لەگەڵ ئێران، ڕووسیا و ئەورووپا و بازاڕی وزەش شوێنگیری دەکات.

ڕیشەی قەیران: کارەباری ناتەواو و گازی بەفیڕۆدراو


بەشێکی گەورەی قەیرانی عێراق بەهۆی کەمبوونی گازە، عێڕاق سێهەم وڵاتی جیهان لە بەفیڕۆدانی گاز و نەوتە دوای ڕووسیا و ئێران. ئەو کارە جگە لە پیسی توند، دەبێتە هۆی بەفیڕۆ چوونی سەرچاوەکان.

عێراق لە هاویندا ناچارە ڕۆژانە زیاتر لە 300 هەزا بەرمیل نەوت بۆ وەبەرهێنانی کارەبا بسووتێنێت، سووتەمەنییەک کە دەیتوانی هەناردەی بکات. هەروەها بە زیاد بوونی حەشیمەت، درزی نێوان دابەش کردن و داواکاری لە کارەبا و گاز زیاتریش دەبێتەوە. هاوردەی گاز و کارەبا لە ئێرانەوە کە ڕۆڵی گرینگ لە قەرەبوو کردنەوەی ئەو کەمبوونە هەیە، بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ڕۆژبەدوای ڕۆژ نادڵنیاتر بووەتەوە.


کردنەوەی گرێ لە قەیران: کلیل لە گەشەی بواری گاز

ئەمریکا هەوڵی دیپلۆماتیکی زۆری بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە داوە؛ لە ئەنگێزە مرۆڤدۆستانەکان تا بەرژەوەندی ستراتیژیک وەکوو پاڵپشتی لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

پێوەندی بەغدا و هەولێر دەتوانێت بە هاوکاری لە بواری گاز باشتر ببێتەوە. عێراق دەتوانێت دووری بگرێت تا وابستەیی لە نەوت و وزەی پاوەجێ بۆ پیشەکان خۆش بکات. تورکیاش دەتوانێت لە سەرچاوە گازییەکان زیاتر بۆ فرۆشی دووبارە بۆ ئەورووپا بەهرەمەند بێت.

News ID 56167

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha