بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/7/29 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران به سه‌رۆكايه‌تيى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌حمانى سڵاو و ڕێزى مه‌سعوود پزشكيان، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانى به نێچيرڤان بارزانى گه‌ياند و خواستى ئێران بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه كرد كه بۆ پەرەپێدان به بازرگانى و ئاسانكاريى جووڵه‌ى ده‌روازه سنوورييه‌كان و هاتوچۆى زياره‌تكارانى ئايينى بۆ باشوورى عێراق له ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌يه.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ پزشكيان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا ده‌ڕوانێت و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بده‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندين بيرۆكه و پێشنيار بۆ چۆنيه‌تيى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه سنوورييه‌كان، خرانە ڕوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری شاندی ئێرانی جەختی لە پەرەدان بە پەیوەندی هەمە لایەنە لەگەڵ ئێران کردەوە.
News ID 56184
Your Comment