AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ١٤:٤٧

ڕۆژنامەیەکی بریتانی؛ حەماس بووژاوەتەوە و هەزاران شەڕڤانی وەرگرتووە

ڕۆژنامەیەکی بریتانی؛ حەماس بووژاوەتەوە و هەزاران شەڕڤانی وەرگرتووە

ڕۆژنامەیەکی بریتانیایی بە ئاماژە بە شکستی قورسی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و سەرنەکەوتنی لە ئازاد کردنی ئەسیرەکانی،نووسی: بزووتنەوەی حەماس توانیویە هەزاران شەڕڤانی گەنجی نوێ وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی بریتانیایی فایننەشناڵ تایمز لە وتارێکدا داوەکانی ئەم دواییەی بەرخۆدانی فەلەستین لە دژی ئیسرئایلی لێک داوەتەوە و نووسی کە کاتێک کە داوی شەڕکەرەکانی حەماس بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی ئیسرائیلی و برینداربوونی 14 کەسی دیکە لە غەززە لە ئەم مانگەدا، ڕای گشتی ئیسرائیل نەک هەر بە بۆنەی ژمارەی قوربانیانەوە، بەڵکوو بەهۆی شوێنی ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە شۆک بوون.


بنیامین نتانیاهۆ و لایەنگرەکانی جەخت دەکەن کە تەنیا هێزی سەربازی دەتوانێت 50 ئەسیری دەستی حەماس ئازاد بکات و بەرخۆدانی فەلەستین لەناو ببات. بەم حاڵەوە دوای 21 مانگ، هیچ یەکە لە ئەو دوو ئامانجە بەتواوەتی نەهاتووەتە دی. زۆربەی ناوچەکانی غەززە لەناوچوون و بە کوژرانی نزیک بە 60 هەزار فەلەستینی تووڕەییەکی زۆر لە ئیسرائیلیەکان دروست بووە.

دژبەرانی نتانیاهیۆ پێیان وایە کە داکۆکی لەسەر درێژەی شەڕ، هەوڵێکی سیاسییە بۆ مانەوەی خۆی بە لە حاڵێکدایە کە ئەرتەشەکەی لە زەلکاوی غەززە چەقیوە.

ئەو ڕۆژنامە زیادی دەکات کە ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلی لەم دواییەدا زیادی کردووە، بە شێوەیەک کە 35 سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە لە مانگی جووندا کوژراون. میلشتاین وتی: حەماس هێشتا زیندوویە و چالاکە. ئەو گرووپە هێشتا هێزێکن کە لە غەززە دەسەڵاتدارن و هیچ جێگرەوەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەروەری غەززە نەدۆزراوەتەوە و هیچ یەکە لە ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لە مارسەوە تا ئێستا، زیندوو نەگەڕاونەتەوە.

فایننەشناڵ تایمز جەخت دەکات کە بزووتنەوەی حەماس توانیویە هەزاران شەڕکەری گەنجی نوێ وەربگرێت. بە پێی لێکدانەوە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا، ئەو بزووتنەوە هێشتا کۆنترۆڵی نێوخۆیی کاریگەری لە ناوچەکانی دەرەوەی ژیر دەسەلاتی ئیسرائیل هەیە. ئەرتەشی ئیسرائیل ڕۆژانە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر غەززە و پاگەندە دەکات کە چەکدارانی حەماسی کوشتووە بەڵام دەبێتە هۆی کوژرانی دەیان کەسی سڤیل.

هاوکات لەگەڵ ئەمانەش ڕەخنەگرانی نێوخۆی کابینەی نتانیاهۆ وەکوو میلشتاین هۆشداریی دەدەن کە غەززە بووەتە پێتەختی وەهمەکانی ئیسرائیل؛ چونکوو بەرپرسانی تێلاڤیڤ سەبارەت بە ئەوێ چیرۆکی خەیاڵاوی بۆ ڕای گشتی دەڵێنەوە.

News ID 56163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha