بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ چوونی سووریا بۆ نێو وەرزێکی نوێ لە پەڕینەوەی سیاسی، ڕێبەرانی کورد زەنگی مەترسیان لێداوە چونکوو دانوستانەکانی ئێستا لەگەڵ دیمەشق لەوانەیە هەڕەشەیەکی قووڵتری شاردبێتەوە هەڕەشەیەک نە لە جۆری ئاشتی، بەڵکوو لە جۆری لەناوبردن. دوای چەندین ساڵ شەڕ لەگەڵ داحش و پێکهێنانی ئیدارەی خۆسەر و هەمەڕەنگی، ئێستا بوونی ئیدارەی خۆسەر بە بووژانەوەی دەسەڵاتی ناوەندی لە چوارچێوەی حکومەتی کاتی ئەبو محەمەد جۆلانی بەرەوڕووی هەڕەشە و لەناوچوون بووەتەوە.
بۆ کوردەکان تێکەڵ بوون بە واتای ناسینەوەی بەرانبەر لە چوارچێوەی حکومەتێکی لامەرکەزییە
ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی بەشی پێوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق هێشتا نافەرمییە. ناوبراو وتی: تا ڕادەیەک پێشکەوتن بەدی کراوە، بەڵام هێشتا بە گەییشتن بە ڕێککەوتنی فەرمی زۆرمان ماوە. ئێمە نامانەوێت لە سووریا جودا ببینەوە، بەڵکوو خوازیاری سیستەمێکی دیمۆکراتیک و لامەرکەزین کە مافی هەمووان بە فەرمی بناسێت.
فەرهارد شامی وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند: کە چەکەکانی هەسەدە هێڵی سوورن و دانانرێن. هەروەها وتیشی کە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ دەکەین بەڵام نە وەک ژێردەسە.
بۆ کوردەکان یەکمایەتی دانانی سووریا سەرتر لە شوناسی کوردی، توانی چەقەچەقی ئەوان کەم دەکاتەوە. کوردەکانی سووریا ئەبێ مافی نەتەوەیی خۆیان بە راشکاوانە بهێێنە ئاراوە و شوناسی خۆیان بپارێزن.
ڕەخنەگران پێیان وایە کە ڕێبەرانی کوردی سووریا لە دەربڕینی سیاسی خۆیاندا زیادە لە ئاستی خۆی خۆیان دەپارێزن و دووری دەکەن لە دەربڕینی ئاشكرای خواستە نەەتەوەییەکانیان. بە پێچەوانەی درۆزییەکان کە ئاشکرا فیدراڵیزم یان تەنانەت جودایی خوازی شوێنگیری دەکەن، نوێنەرانی کورد دووری دەکەن لە ئەو بابەتانە.
تام باراک، لە 11 ی ژوون راشکاوانە فیدرالیزمی رەت کردەوە و وتی: فیدراڵیزم کار ناکات، ناتوانرێت دەوڵەتی نادەوڵەتی سەربەخۆ لە نێو وڵاتێکدا جێگیر بکەن. ئەو ڕوانگە خۆی لەگەڵ هەڵوێستەکانی جۆلانی هاوئاست کردەوە.
لێدوانەکانی باراک نیشانی دەدات کە ناوبرراو قسەکانی لەگەڵ یەکمایەتییەکانی تورکیا یەک کردووە و ئەنقەرە بە کلیلی نەخشەی ئاشتی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەزانێت.
ئەگەرچی باراک دواتر لە ژیر گوشاردا قسەکانی خۆی هێورتر کردەوە بەڵام ڕوانگەی ئەو هێشتا یەکمایەتی بە زمانی عەرەبی و شوناسی عەرەبی دەدات و زۆر ڕەنگی و فەرهەنگی جۆراوجۆری سووریای لەبەرچاو نەگرتووە.
لە بەرانبەردا وەلید فارس ڕاویژکاری پێشووری دۆناڵد ترامپ، ڕێگای هەمەڕەنگی هێناوەتە ئاراوە. ناوبراو جەختی کرد کە داهاتووی سیاسی سووریا لە گرەوی دانپدانانی یەکسانی نێوان دەوڵەتی ناوەندی و کۆمەڵگا جیاوازەکانە. ناوبراو هۆشداریی دا بە بێ بەفەرمی ناسینی بەرانبەر، سووریا دەچێتەوە سەر سیستەمی سەرکوت و وتیشی کە کوردەکان بەهێزترین هێزی مەیدانی دەرەوەی حکومەتی ناوەندین و چاوەڕوانی بۆ دانانی چەک بە بێ دەستەبەر کردنی سیاسی تۆکمە، ناڕاستبینانەیە.
لەلایەکی تریشەوە ڕێبەری درۆزییەکان هۆشداریی داوە کە ئەگەر سووریا نەبێتە فیدراڵی ئێمە جودا دەبینەوە و لەگەڵ ئیسرائیل یان کوردەکان تێکەڵ دەبین.
لە دۆخێکدا کە سەرەنجی جیهان لە سەر سووریا نەماوە، دیمەش هەوڵ دەدات بە گوشاری سیاسی و سەربازی خاڵی پیویست وەربگرێت، پاڵپشتی تورکیا لە جۆلانی ئەو هەڕەشە دووئەوەندە دەکاتەوە و لە ئەم دۆخەدا کوردەکان ئەبێ زیاتر لە هەوڵدان بۆ مانەوە و شوناسی خۆیان بوێرانە و بێ شەرم و ئاشکرا چالاکی بکەن. مانەوەی ئەوان لە گرەوی بە فەرمی ناسین، سەقامگیری و مافی گەشەی ئازادانە لە نیشتمان و زێدی خۆیانە.
لە حاڵێکدا کە ڕەوتی بووژانەوەی سووریا چووەتە نێو قۆناغێکی نوێیەوە، گوشارەکان بۆ تێکەڵ کردنی کوردی سووریا لەگەڵ پێکهاتەی ناوەندی دیمەشق بەرز بووەتەوە.
News ID 56177
Your Comment