بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد تاها ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی گەلانی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕایگەیدن کە دوای ڕووخانی حکومەتی بەعسی سووریا، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە نێوان 15 بۆ 20ی سیپتەمبەر بەڕێوە دەچێت؛ لە ئەو هەڵبژاردنە، ژمارەی کورسییەکانی مەجلیس لە 150 بۆ 250 زیادی کردووە و 140 کورسی بە دەنگی ڕاستەوخۆی خەڵک و 70 کورسیشی ئەحمەد شەرع دەست نیشانیان دەکات.
بە پێی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی فرات، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد ، یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە مانگی سیپتەمبەر بەڕێوە دەچێت.
ئەحمەد تاها ڕاشیگەیاند کە هەوڵگەلێک بۆ دەستەبەر کردنی لانیکەم 20 لەسەدی نوێنەرایەتی ژنان لە ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە ئارادایە.
یەکەم هەڵبژاردن لە دەوڵەتی کاتی سووریا؛ جۆلانی یەک لەسەر سێی پەرلەمان دیاری دەکات
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی گەلانی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕایگەیاند کە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی سووریا لە نێوان 15 بۆ 20 ی سیپتەمبەر بەڕێوە دەچێت.
News ID 56189
Your Comment