بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتور خالد قەدومی، بەرپرسی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای بزووتنەوەی حەماس و نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران، دوابەدوای کۆچی دوایی سێ گەنجی چالاکی ژینگەپارێزی کوردستان و ڕاگەیاندنی ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە، ئەم پەیامەی خوارەوەی بۆ سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
ئێمە هی خواین و بۆ لای ئەو دەگەڕێینەوە
کۆچی دوایی سێ چالاکی ژینگەپارێزی دڵسۆز و خۆنەویستی کوردی ئێرانی، کاک حەمید مورادی، کاک چیاکۆ یوسفی نەژاد و کاک خەبات ئەمینی لە پارێزگای کوردستان لە کاتی کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاگرێک لە بەرزاییەکانی شاخی جوانی ئاویەر لە شاری سنە، بووەتە هۆی خەم و ناڕەحەتی بۆ من و خوشک و براکانم لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس.
بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو سێ گەنجە ئازیزە، سەرەخۆشی لە نەتەوەی بەرز و مەزنی ئێران و خەڵکی بە پەرۆشی کوردستان دەکەم و لە خودای میهرەبان دەپاڕێمەوە، لێخۆشبوون و ڕەحمەتی خۆی بەم سێ کۆچکردووە ببەخشێت و سەبووری و پاداشتێکی گەورە بە بنەماڵە و کەسوکاریان بدات.
هاوکات، بەم بۆنە خەمناکەوە، جێی خۆیەتی، سوپاس و پێزانینی خۆم و خوشک و برایانم لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس دەرببڕم بۆ فەتوای جیهادی زانایانی کوردستان، پاڵپشتی بێ چەواشەکاری خەڵکی ئەم ناوچەیە و نەتەوەی سەربەرزی ئێران بۆ غەززەی ستەملێکراو و قارەمان.
غەززە، ئەم خاکە خۆڕاگرە، ئەمڕۆ بەرکەوتەی بێ وێنەترین تاوانی سەدەیە؛ کە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی، جگە لە کوشتاری ڕۆژانەی مرۆڤ و منداڵ و ژنانی بێ تاوان، بە شێوەیەکی سیستماتیک برسی دەکات و دزێوترین و بە ئازارترین لاپەڕەکانی تاوانکاریی مرۆڤایەتی دەکات بە پێش چاوی جیهانەوە.
خالد قەدومی
بەرپرسی بەشی ڕۆژئاوای ئاسیای بزووتنەوەی حەماس و نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران
Your Comment