بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی مانۆری ساڵانەی سوپای پاسداران لە ژێر ناوی "هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان" بە ئامادەبوونی سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا، سەردار محەمەد تەقی ئۆسانلوو فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)، سەردار سەید سادق حسێنی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی پارێزگای کوردستان و چەند فەرماندەی دیکەی سوپا لە ناوچەی گشتیی شارەکانی دیواندەرە، مەریوان و سەقز، زانایانای ناسراوەی ئایینی سوننەی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ کاریگەریی و ڕەنگدانەوەی ئەو مانۆرە ئاراستە کرد.
لەمناوە مامۆستا "فایەق ڕۆستەمی" نوینەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری و پێشنوێژی هەینی شاری سنە، مامۆستا "عەبدولڕەحمان خودایی" پێشنوێژی هەینی شاری بانە، مامۆستا "مستەفا شێرزادی" پێشنوێژی هەینی شاری مەریوان، مامۆستا "محەمەد ئەمین ڕاستی" پێشنوێژی کاتی نوێژی هەینی شاری سنە و مامۆستا "هاشم نووری" پێشنوێژی هەینی شاری قوروە، لە پەیامگەلی جۆراوجۆر و بە نوێنەری لە خەڵکی کوردستان، وێرای ڕەزامەندی دەربڕین و پێزانین بۆ بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانە و لە کاتی خۆیی مانۆری "هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان" و دەستخۆشی لە بابەتی ئەنجامەکانی ئەو مانۆرە لە فەرماندەکانی وڵاتی و پارێزگایی سوپای پاسداران، ڕایانگەیاند کە ئەو مانۆرە بۆتە هۆی تۆکمە و بەرزبوونەوەی ئاسایشی پاوەجێی ئێستا، پاککرانەوەی ناوچە لە گرووپگەلی تیرۆریستی، نیشان دانی گۆشەیەک لە توانستی هێزی مرۆیی، جیهازات و مووشەکگەلی خاڵپێکی سوپا.
ڕاشیانگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە خەڵکی ئەم ناوچەیە لە سای چەتری ئاسایش و ئاسوودەیی بەرهەم هاتووی هێزە ماندوونەناسی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، باشتر دەژین و بە ئاسوودەیی بە کاروباری رۆژانەیان ڕادەگەن.
زانایانی ئایینی سوننەی کوردستان درێژەدا بە ئاماژە بە کاردانەوەی مانۆری "هێزی شەهیدانی کوردی موسڵمان" لە سەر دوژمنان و تیرۆریستان جەختیان کرد: ئەو مانۆرە پەیامێکی گەورەیشی بۆ دوژمنانی نیزام داوە، هەتا نوێرن چیتر لە جێی خۆیان ببزێون و درێژە بە پیلانەکانیان لە ناوچە و لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەن.
بۆچوونی ئێوە