AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٦ ١٤:٤٣

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:

2628 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 119 کەس

2628 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 119 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی: لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا بە ئەمڕۆ ٥ ی پووشپوڕ، ٢ هەزار و 628 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە کۆڤێد ١٩ لە ئێران تۆمار کراوە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیماسادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و 628 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 217 هەزار و  724 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 119 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ،  گەیشتووەتە ١٠ هەزار و 239 کەس.
 

News ID 32977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha