بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیماسادات لاری بە ئاماژە بە ٢ هەزار و ٥٩٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا ٢١٥ هەزار و ٩٦ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری، ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ١٣٤ کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی چوارشەممە ٤ ی پووشپەڕی ٩٩، گەیشتووەتە ١٠ هەزار و ١٣٠ کەس.
وتەوبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئاماری چاک بووانی ئەو نەخۆشیەشی تا ئێستا ١٧٥ هەزار و ١٠٣ کەس ڕاگەیاند.
لاری، ژمارەی ئەو نەخۆشخانەش کە دۆخیان نالەبارە ٢ هەزار و ٨٩٩ کەس ڕاگەیاند.
Your Comment