وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاشکرا هەڕەشە لە پارتی دەکات

فەرماندەی هەپەگە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەو قسانەی هەڕەشەئامێز بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە هاوارنیووز، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە و فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (HPG)، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و دانوستانەکانی کوردی سووریا، ڕایگەیاند: دەوڵەتی تورکیا بە هیچ چەشنێک حەز بە یەکگرتوویی کوردەکان ناکات، چونکە لەو بابەتە دەترسێ. لێدوانەکانی چاوش ئۆغڵو بە هەموو گەمژەییەوەی دەرخەری هەڵوێستی تورکیان کە هەم هەڕەشە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و هەمیش لە ئەنجومەنی نیشتمانی کوردەکانی سووریا (ENKS)، بەڵام زیاتر ڕووی دەمی هەڕەشەئامیزی لە پارتی دیموکراتی کوردستانە.

قەرەیان ئاماژەی بەوەش دا: هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەکەوە چ لەباری سەربازی و چ لەباری سیاسییەوە کەوتۆتە ژێر مەترسی هەڕەشەوە. دەیانەوێ بڵێن ئەگەر یەکگرتوومان و شان بە شانمان هەنگاو بنێن، دەتانکەینە ئامانج. ئیستا کە دوژمن وادەڵێ، کەواتە لەو پرسەدا بەرژەوەندییەک هەیە کە دەبێ جەختی لێ بکەین.

News Code 32924

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =