بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای وەرگیرانەوەی پارێزگای کەرکووک لە کوردەکانی لە ساڵی ٢٠١٧ و پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، کوردەکان بەردەوام هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو پارێزگایە و دانانی پارێزگارێکی کوردیان بۆ داوە.
بەڵام گرووپی نێودەوڵەتی قەیران لە ڕاپۆرتێکدا وێرای ئاوردانەوە لە ململانێی دەوڵەتی ناوەندی و کوردەکان بۆ پێکهاتەی هێزی ئاسایشی پارێزگا و دیاری کردنی پارێزگار و پشکی پێکهاتە ئیتنیکەکانی دیکەی پارێزگا، ئاماژەی بەوە داوە کە کوردەکان هەمبەر بە ئامادەبوونی بەرچاوی هێزی فیدراڵ لە کەرکووک ناڕازین، بەڵام کێشەی سەرەکی لەمناوە یەکلابوونەوە لە سەر ئیدارەی ئەو پارێزگایە.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، کێشەی دیاری کردنی پارێزگار و دەسەڵاتی خۆجێی کەرکووک زیاتر پەیوەستە بە خود کوردەکان و ڕکابەریی ناوخۆییان بە تایبەت لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
چارەسەری کێشە و ناکۆکیی نێوان دوو پارتی دەسەڵاتداری کوردەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک گرینگە کە زۆربەی کەسایەتییە ناسراوەکانی کورد و ناکوردی کەرکووک وەک تاقە رێگەی چارەسەری کێشەکانی کەرکووک و جێگربوونی ئاشتی لەو پارێزگایە جەختیان لێ کردووە.
دابین کردنی ئاسایشی کەرکووک و پشکی دابەش کردنی پۆستەکان لەو پارێزگایە بە باوەڕی گرووپی نێودەوڵەتی قەیران دوو کێشەی دیکەی بەردەم یەکلا بوونەوەی ئیدارەی ئەو پارێزگایە، هەر بۆیە ئەو گرووپە ڕاوێژکارییە لە ڕاپۆرتەکەیدا داوا دەکات هێزی سەربازی و ئەمنی با لە هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب و تورکەمانی دانیشتووی کەرکووک پێک بێن و بۆ پرسی دابەش کردنی پشکەکان باوەڕی بە دابەش کردنی یەکسان بۆ هەموو پێکهاتەکانە.
Your Comment