ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوویکان خۆی نەخاتە یاری ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوویکان نابێت خۆی بخاتە نێو یاری ئەمریکاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای ڕەت کردنەوەی پاگەندەکانی ئەم دوایەی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی کرد: تۆمەتبارکردنی دەوڵەتان بە ڕەوتی ساختەیی و یاساگەلی سەرەڕۆیانە داهێنانێکی مەترسیدارە کە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە قبووڵ ناکرێت.

وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی ئەو جۆرە پاگەندانە لە ژێر گوشاری سیاسی ڕژیمگەلی ئەمریکا و عەرەبستان ئەنجام دراوە، وێرای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆی لە بابەتی کەڵک‌ئاوەژۆیی لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئامانجگەلی سیاسی، ڕایگەیاند: ئەو نووسینگەیە بە پێی ڕاڤەی نائاسایی لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و چاوپۆشی لە پێشێلکارییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هەمبەر بە بەرجام، لە بابەتێکدا کە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا هیچ دەسەڵاتێکی نییە، دەستی داوەتە ئامادەکردنی بڕیارنامەیەکی پڕ مەترسی بۆ درێژەی نایاسایی تەنگەژەی چەکەمەنی لە دژی ئێران.

لەو ڕاگەیێندراوەدا بە بیرهێنانەوەی هاوکاتبوونی ڕاپۆرتی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ لێدوان و هەڵوێستی واشنتۆن و بوونی گومانی دەستهەبوونی ئەمریکا لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکە بۆ وەبەرهێنانی ئەو ڕێکخراوەیە لە دژی ئێران، هاتووە: ئەوە ڕەوتە پێشنیاریانە یەگجار زۆر زیان بە پێگە و ڕەوایی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەیێنێ. چونکە ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بە ئەنگێزەی سیاسی، نە تەنیا ڕاستییەکان ناگۆڕێت، بەڵکوو بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرایە کە دۆخی ئێستای ناوچە لە ئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتگەلی هەڵەی ئەمریکا و ڕژیمی منداڵ‌کوژی عەرەبستانە.

وەزارەتی دەرەوە لە کۆتاییدا بە بیر هێنانەوەی پێشێلکارییەکانی ئەمریکا لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش داوا لە نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە خۆی نەخاتە سناریۆ و کایەی لەوە پێش داڕێژراوەی ئەمریکا بۆ پێشگری لە هەڵوەشانەوەی تەنگەژەگەلی داسەپاوەی سەر چەک و چۆڵی ئێران و بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتگەلێک کە هیچ پێگەیەکی نایاساییان نییە یارمەتی ئەو ڕەوتە مەترسیدارە نەدات و ئاگادار بێت کە هیچ کەس ناتوانێت داوێنی ئەمریکا لە پێشێلکاریی بەربڵاوی لە یاساگەلی نێودەوڵەتی بسڕێتەوە.

News Code 32787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =