بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێک بۆ ڤیلادیمیر پووتین هاوتای ڕووسیی خۆی وێرای پیرۆزبایی رۆژی نیشتمانی فیدراسیۆنی ڕووسیا بە دەوڵەت و گەلی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پەیوەندییەکانی دوو وڵات لە پێناو دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش، گەشەی سەندووە و تۆکمەتر بووە. دڵنیام بە پشتبەستن بە ئەزموونی بایەخمەندی ڕابردوو، پەیوەندییەکانی نێوانمان زیاتر لە جارن لە پێناو بەرژەوەندییەکان و بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاسایشی دوو وڵات، پەرە بستێنێت.
ڕاشیگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا لە پێناو تۆکمە، سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەیی بەرپرسایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە و لەو پێناوە دانوستانی بەردەوام لە نێوان دوو وڵات لە ئاستی جۆراوجۆر لە ئارادایە کە پێویستە درێژەی هەبێت.
بۆچوونی ئێوە