AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٢٠ ١٠:٤٦

لە لایەن نووسەری سنەییەوە؛

کتێبی نۆڤلێتی "ماسی دەرهەم" بە فارسی بڵاو کرایەوە

کتێبی نۆڤلێتی "ماسی دەرهەم" بە فارسی بڵاو کرایەوە

نۆڤلێتی ماسی دەرهەم لە نووسینی لەیلا عەلی بەیگی، نووسەری سنەیی بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی نۆڤلێتی "ماسی دەرهەم" کە دەڕوانێتە بەسەرهاتی سێ بەرەی خێزانێک لە کوردستان لە مێژووی پاڵەوی یەکەم و دووهەم و پاش شۆڕش، لە نووسینی لەیلا عەلی بەیگی نووسەری سنەیی، لە دووتۆی ٥١ لاپەڕە و لە قەوارەی مامناوەند لە لایەن بڵاوکەرەوەی کالێجی شاری سنە چاپ و بڵاو کرایەوە.

نووسەر لەبارەی ئەم بەرهەمەی ڕایگەیاند کە "ماسی دەرهەم" وەک یەکەمین بەرهەمی چیرۆکیی بە زمانی فارسییە و لە ئێستا خەریکی وەرگێڕانی بە زمانی کوردییە.

News ID 32739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha