بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیترز، کۆمیسیۆنی چاوەدێری و بەریوەبەرایەتی داراییە دەوڵەتییەکانی چین لە پۆستێکێدا لە ڤی چەت ڕایگەیاند کە ڤاکسەنێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرهەمی ئەو وڵاتە ئەگەری هەیە تا کۆتایی ئەمساڵ دەخەینە نێو بازارەوە.
٢ ڤاکسەن کە لەلایەن ئەنیستیتۆی بەرهەمە بیۆلۆژیکییەکانی ڤۆهان و ئەنیستیتۆی بەرهەمە بیۆلۆژیکییەکانی پەکین بەرهەم هاتووە لە زیاتر لە ٢ هەزار کەس وەشێندراوە. بە پێی پۆستی SASAC لە ڤی چەت ئەگەری هەیە ئەو ڤاکسنە تا کۆتایی ٢٠٢٠ یا سەرەتاکانی ٢٠٢١ ی زایینی ئامادە دەبێت و دەخرێتە نێو بازارەوە.
ڤاکسنەکانی بەرهەم چین لە ئەنیستیتۆی ڤۆهان و پەکین چووەتە نێو قۆناغی دووهەم و تاقی کردنەوەی لەسەر مرۆڤ. هەر دوو گرووپەکە لەگەڵ کۆمپانیای دەرمانسازی Sinopharm هاوکاری دەکەن.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ٥ ڤاکسنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەچین لە قۆناغی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤن.
Your Comment