لێکۆڵینەوەی نێودەولەتی لە ڕووداوەکانی عەفرین، سریکانی و گرێ سپی دەکرێت

پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) وێرای ئاماژە بە دواگۆڕانکارییەکانی عەفرین ڕایگەیاند: پێویستە سەبارەت بە ڕووداوەکانی عەفرین، گرێ سپی و سریکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هاوار نیوز، پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وێرای ئاماژە بە دواگۆڕانکارییەکانی عەفرین ڕایگەیاند: دەوڵەتی سووریا بۆ هێرش کردنە سەر ناوەندەکانی عەفرین، سریکانی و گرێ سپی لە هێزی ملیشیا کەڵکی وەرگرتووە و لەو هێرشانەدا تەواو بایەخگەلی مرۆیی و ئەخلاقیی پێشێل کردووە و پابەندی هیچ یاسایەکی جەنگی نەبووە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە ڕفاندنی ٨ ژنی کورد لە عەفرین لە لایەن ملیشیاکانی فیرقەی حەمزەی سەر بە سوپای تورکیا بۆ باج وەرگرتن لە بنەماڵەکانیان کراوە و هاتووە: دەوڵەتی تورکیا مۆڵەتیان بەو جۆرە هەڵمەتانە داوە و لەو ڕووەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەوان و داعش نییە. هەر بۆیە داوا لە هەموو ڕێکخراو و ڕای گشتیی نێودەوڵەتی دەکەین، سەبارەت بە تاوانی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا بەرپرسایەتی خۆیان ڕاپەڕێنن و لەبارەی ئەو ڕووداوانە لە عەفرین، گرێ سپی و سریکانی ڕوو دەدا توێژینەوەی نێودەوڵەتیان دەست پێ بکەن.

News Code 32630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =