AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١١ ١١:١٥

دوای کوشتنی گەنجێکی ڕەش پێست لە لایەن پۆلیسەوە؛

ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئێران

ڕەنگدانەوەی ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئێران

ڕۆژنامەکانی ئێران لە کاردنەوە بە کوشتنی گەنجێکی ڕەش ­پێستی ئەمریکیبە دەستی پۆلیسێکی سپی­ پێست، ئەمرۆ مانشێتی خۆیانیان بە ئەو هەواڵە تەرخان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ڕۆژی ڕابردوو بوو کە هەواڵ و وێنەی کوژرانی گەنجێکی ڕەش پێستی ئەمریکی بە دەستی هێزێکی پۆلیس لە حاڵێکدا کە خەریک بوو گیانی دەدا و دەیگوت ناتوانم هەناسە بدەم و ئاوم بدەنێ، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە و دوابەدوای ئەوە ناڕەزایەتی بەربڵاو لە ئەمریکا و بەتایبەتی لە ویلایەتی مینە سووتای ئەمریکا دەستی پێکرد.

لە ئەم ڕاپۆرتەدا کاردانەوەی ڕۆژنامەکانی ئێران بە ناڕەزایەتییەکانی ئەمریکا دەخرێتە بەرچاو  کە چۆن مانشێت و وێنەی سەرەکی خۆیانیان بە ئەو بابەتە تەرخان کردووە.

ڕۆژنامەی ئیتلاعات هێناویە لە مانشێتەکەی خۆی هێناویە: ناڕەزایەتییەکان بۆ سەرتاسەری ئەمریکا پەرەی سەندووە/ قەدەغەی هاتوچۆ لە چەند ویلایەت

ڕۆژنامەی هەمشەهری: پەرەسەندنی ئاژاوە لە ئەمریکا

ڕۆژنامەی رساڵەت: کۆشکی سپی هەناسەی لێ بڕا

ڕۆژنامەی ئێران: توورەیی رەگەزپەرستی

ڕۆژنامەی جام جەم: لە هەناسە کەوتووە

ڕۆژنامەی خۆراسان: ئەمریکا لە ئاگر و خوێن

ڕۆژنامەی کەیهان: ئەمریکا ناتوانێت هەناسە بدات/ڕۆژی ڕەشی کۆشکی سپی. ئێوە سووریا نییە؛ ئەمریکایە

ڕۆژنامەی جەوان: ترامپ بۆ خەڵکی ئەمریکا: بە سەگی وەحشیەوە دەکەومە گیانتان

ڕۆژنامەی سازەندگی: ئەمریکا لە ئاژاوە

News ID 32619

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha