بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا بە وتنی ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا وەکوو پرسی سەرەکی لە وڵاتە، وتی: ئەو ڤایرۆسە بووەتە هۆی گۆڕانکاری زۆر لە پرسی سیاسی، تەندروستی و فەرهەنگی.
تیشی: کۆرۆنا ڕێسا جیهانییەکان و جیهانی بوونەوەی بردە ژێر پرسیارەوە. زۆربەی یەکێتییە نێودەوڵەتییەکان کە سنوورەکانیان هەلگرتبوو، دیسان سنوورەکانیان دانایەوە.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئەمڕۆکە ژیانی ئێمە سنووردارتر بووەتەوە و بەشێکی ژیانمان بووەتە ئینترنتی و خەڵکی ئێران ئەبێ باوەڕ بە ئەمە بکەن. ئێمە بەزوویی ناتوانین بگەڕێینەوە سەر دۆخی ئاسایی.
ڕۆحانی وتیشی: وەزیری تەندروستیش نیگەرانی دەربڕیوە بە هاتوچۆی خەڵک و وتوویە کە ئەبێ مەودای کۆمەڵاتی لەبەرچاو بگیردرێت و میوانی و ڕێوڕەسمەکان کەم ببێتەوە و خەڵک زیاتر سەرەنج بدەنە ڕێنماییە پزیشکییەکان .
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە دۆخی ئێستا زۆر سەختتر لە مانگی رەشەممە و خاکەلیوەیە، وتی: لە ئەو کاتەدا تووشبووان بە کۆرۆنا هەر زۆر نیشانەکانی تەنگی هەناسە و کۆکە تێیاندا دەردەکەوت بەڵام ئێستا ئەوە گۆڕاوە و کەسانێک هەن کە تاقیکردنەوەکەیان پۆزەتیڤ دێتەوە کە هیچ نیشانەیەکیان نییە و ئەتوانن هاوکات ئەوە بگوازنەوە بۆ کەسانی دەوروبەریان و بەپێی ئەوەش کە هێشتا دەرمانێکی دڵنیاکەرەوە بۆ ئەو نەخۆشییە نییە چاوەڕوانی دەکرێت خەڵک زیاتر وشیا بن.
Your Comment