بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سدێق جەدیدولئیسلامی بە ئاماژە بە دەسپێکی شەپۆلی دووهەمی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگا هۆشداریی داوەتە خەڵکی ئەو شارە کە بەزوویی کۆرۆنا لەناو ناچێت و هێشتا درێژەی هەیە کەوتاە باشترین کار قبووڵ کردنی ئەم دۆخە تا بچڕانی زنجیرەی تەواوی ئەو ڤایرۆسەیە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تووشبوون بە کۆرۆنا لە سنە گەیشتووەتە ئاستی هۆشداریی، جەختی کرد: ئەگەر هاووڵاتیانهەر بە چەشنە سەرەنج نەدەنە ڕێنماییەکان، ئەوا کۆرۆنا لە سنە دەگاتە قۆناغی قەیران.
جەدیدولئیسلامی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە مامناوەندی ئەو کەسانە کە ڕۆژانێک کە کۆرۆنا گەیشتبووە لووتکە لە پارێزگا کەمتر لە ١٠٠ کەس بوو، ژمارەی ئەو کەسانە کە بە هۆی ئەو نەخۆشییە لە پارێزگا خەوێندراون ١٣٨ ڕاگەیاند و وتی: ٩٠ کەس لە ئەو ژمارەیە لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە خەوێندراون.
جێگری دەرمانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتیشی: ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی دۆخی شوێنە گشتییەکان و گرینگی پێنەدان بە قەرەنتینە، پێچراوبوون و چالاکی بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، دەبێتە هۆکاری کێشەی بەربڵاو.
Your Comment