داخرانی رێگەی ٢٠٠ گوندی هەولێر بە هۆی بۆردومانی تورکیا

دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە، رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێر داخرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی هەواڵی ڕۆژنیوز ئەوڕۆ (شەممە) لە ڕاپۆرتێکدا لە داخرانی رێگەی هاتوچۆی ٢٠٠ گوندی پارێزگای هەولێر دوای بۆردومانی ناوچەی برادۆستی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە لە دوا کاتژمێرەکانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ناوچەی برادۆست و پردی سەر رێگەی کاوێرت کە شوێنی پەیوەندی نێوان دەشتی هیرەت بۆ خواکورک و ناوچەی سەیوانە کراوەتە ئامانج.

هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان لە بۆردومانی گوندی مەسیحی نشینی هیزانکی لە ناوچەی نەهیڵی لە ئامێدی و چیای کورەژا لە شیلادزێی سەر بە پارێزگای دهۆک لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە هەواڵیان داوە.

ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی زیانی زۆر بۆ ژینگەی گیایی، کێڵگە و زەویی کشتوکاڵی ئەو ناوچانە و ئاگرکەوتنەوە لە مەودای ٢٠٠ کیلۆمەتری ناوچە گوندییەکان.

News Code 32524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =