AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١ ١٦:٥٠

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ڕۆژی جیهانیی قودس

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ڕۆژی جیهانیی قودس

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی رۆژی جیهانی قودس، داوای لە هەموو گەلانی موسڵمان و ئازادیخوازی جیهانی کرد کە بڵێسەی ئاگری بەرخۆدان و جیهاد ڕۆشن ڕاگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک بە بۆنەی رۆژی جیهانی قودس، جەختی کرد: داوا لە هەموو گەلانی موسڵمان و ئازادیخوازی جیهانی دەکەین کە بە گوشارخستنە سەر دەوڵەتان و ناوەندگەلی فەرمی و یاسایی نێودەوڵەتی، هانیان بدەن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکە یاسایی و مرۆییەکان لە پاڵپشتی کردنی مافی خەڵکی فەلەستین، کۆتایی داگیرکاری، وەستاندنی جەنایەتی دڕندانەی زایۆنییەکان و هەڵمەتی دەستدرێژکارانە و ئاژاوەگێڕانەیان لە ناوچە و بڵێسەی ئاگری بەرخۆدان و جیهاد ڕۆشن ڕاگرن.

هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: ئەوڕۆکە هەموو جیهان و ئازادیخوازانی جیهان دەزانن کە لە ساڵانی ڕابردوودا کە قودس یەخسیری ڕژیمی زایۆنییە و وڵاتی فەلەستینی داگیر کردووە، ڕژیمی ناشەرعی و ساختەی ئیسرائیل دەستی داوەتە هەموو جۆرە جەنایەتێکی جەنگی، مافی مرۆڤی و هەڵاواردنی ڕەگەزی بە پاڵپشتیی دەسەڵاتگەلی گەورە بە تایبەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی خەڵکی فەلەستین و کارنامەیەکی ڕەشی پێشێلکاریی مافی مرۆڤی لە خۆی بەجێ هێشتووە. هەروەها شاری بەیتولموقەدەس وەک بەشێک لە خاکی فەلەستین داگیر کردووە و لە پێناو سیاسەتی بە جووکردنی ئەو ناوچانە، هەرچی رۆژە خەریکی کردنەوەی ماڵ و گەڕەکی نوێ و ڕووخاندنی گەرەکە موسڵمان‌نشینەکانی ئەو شارەیە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هاوکاتبوونی رۆژی قودسی ئەوساڵ لە گەڵ شەهیدکرانی سپەهبود شەهید حاج قاسم سولەیمانی وەک پاڵپشتی پرسی بەرخۆدانی فەلەستین، جەختی کرد: زەروورەتی بەرەنگاربوونەوەی پیلانی دزێوانەی دەسەڵاتدارانی ئەمریکی و زایۆنی بۆ داڕشتن و ئاراستەی پلانی دزێوی مامەڵەی سەدە و هەوڵی ڕژیمی داگیرکاری قودس لە داگیر کردنی سەرزەوینی زیاتری خاکی فەلەستین، بەرپرسایەتییەکی زیاتر دەخاتە ئەستۆی هەموو ئازادە و گەلان و دەوڵەتانی مافخواز.

ئاماژە بەوەش دراوە: ئەوڕۆکە فەلەستین بەرەوڕووی سێ پرسی جەنایەتی بێ وێنەی ئیسرائیل، بەرخۆدانی بەردەوامی خەڵکی فەلەستین، بێدەنگی و دەستەوەستانیی کۆمەڵگاگەلی نێودەوڵەتی و هەندێک دەوڵەتی رۆژئاوایی و ئیسلامی بۆتەوە.

News ID 32495

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha