٥٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە تووشبوونی ٥٤٣ کەسی دیکە بە کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و وتی سێ کەسی دیکە لە ڕۆژی ڕابردووەوە تا ئێستا بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ورکدستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: لە سەرەتای بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە لە پارێزگای کوردستان تا وەکوو ئەمڕۆ سی و یەکی گوڵان، ٢٢٥٠ کەس تووشی ئەو نەخۆشییە هاتوون.

فەرزین ڕەزاعی وتی: شارەکانی سنە ٧٠١، سەقز ٤٥٧، بانە ٢٤٢، قوروە ٢٠١، دیواندەرە ١٦٤، مەریوان ١٢٦، کامیاران ١٢٠، بیجاڕ ١١٩، دێولان ٩٢ و سەوڵاوا ٢٨ کەس تووشیاری ئەو نەخۆشییە بوون.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ١٢٥٨ نەخۆش تا ئێستا چا بوونەتەوە زیادی کر: بەداخەوە ١٤٥ کەس ( ٣٦ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ٢٠ کەس لە بانە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجاڕ، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان) بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەست داوە کە هەر هەموویان بە شێوەی تەندروست و بەلەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلەکان نێژراون.

News Code 32482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =