بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق وێڕای پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و هیوای قبوڵی تاعات و عیباداته‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له ئاستی گونجاو‌دا هه‌ڵسه‌نگاند و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌رپرسانی هه‌ردو وڵات بۆ گهسهپێدانی زیاتر له‌جارانی په‌یوه‌ندی و هاوکاریه‌کانی نێوان دو وڵات کرده‌وه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌کانی نێوان دوو وڵات کرد و جه‌ختی کرده‌وه، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق پێویستی به هاوکاری وڵاتانی دۆست و دراوسێکان به تایبه‌ت کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له هه‌وڵه سیاسیه‌کان بۆ یه‌کخستنی حیزب و ره‌وته جیاوازه‌کانی عێراق بۆ ده‌ستنیشان کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی وڵات کرد و وتی، پاراستنی سه‌روه‌ری و سیاده‌ی عێراق پێویستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ده‌بێت بۆ بڕیاره‌کانی داهاتوی ئه‌م وڵاته دانی پێدا بنرێت و نابێت هیزه ده‌ره‌کیه‌کان له دیاریکردنی چاره‌نوسی وڵات‌دا ده‌ستوه‌ردان بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری عێراق به ئاماژه‌دان به ده‌ستوه‌ردانه تێکده‌رانه‌کانی هێزه ده‌ره‌کیه‌کان له ناوچه‌که، وتی، ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن به‌رگه‌ی قه‌یرانی نوێ ناگرێت و له‌م روه‌وه ده‌بێت ده‌ستوه‌ردانی بیانیه‌کان له ناوچه‌که به خێرایی کۆتایی پێ بێت.
هاوکات حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، خۆشحاڵە به‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕه‌وتی سیاسی له عێراقدا گەیشتوه‌ته ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی و هه‌مو گروپ و تایفه عێراقیه‌کان له ته‌نیشت یه‌که‌وه وه‌ستاون و کابینه‌ی نوێی ئه‌م وڵاته ده‌نگی به‌ڵێی له په‌رله‌مان وه‌گرتوه، جه‌ختی کرده‌وه، سه‌قامگیری سیاسی له عێراق بۆ ناوچه‌که گرنگه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڕه‌وته ده‌بێته پێش زه‌مینه‌یه‌ک بۆ ڕۆڵی گه‌وره‌ی عێراق له ناوچه‌که‌دا.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که وڵاتانی ناوچه‌که ڕوبه‌ڕوی کێشه‌گه‌لی فراوانی وه‌ک دابه‌زینی نرخی نه‌وت، په‌تای کۆرۆنا، کێشه ئه‌منیه‌کان و ده‌ستوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له کاروباری ناوخۆی وڵاتان بونه‌ته‌وه، وتیشی، په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان و هاوکاریه‌کان له نێوان هه‌ردو وڵات و گه‌لی دۆست، ده‌کرێت ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو بێت بۆ تێپه‌ڕبوون له‌م کێشانه.
رۆحانی رونیکرده‌وه، سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی ئێران بریتیه له به‌هێزکردنی په‌یوه‌نی و هاوکارییه هه‌مه‌لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ عێراقدا و کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک پێش‌و له ته‌نیشت حکومه‌ت و گه‌لی عێراق دا ڕاده‌وه‌ستێت و خوازیاری پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌ستوه‌رنه‌دانی هێزه ده‌ره‌کیه‌کانه له چاره‌نووسی گه‌ل و حکوومه‌تی ئه‌م وڵاته.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لەوەشکرد، "هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کانی نێوان دو وڵات به ڕه‌چاوکردنی ڕێکاره ته‌ندروستیه‌کان له ته‌واوی سنووره هاوبه‌شه‌کاندا بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان ڕه‌وتی پێش‌و"، هیوای خواست له داهاتوودا به پلانی هه‌ردو وڵات ئاستی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌کان نێوان هه‌ردوولا له جاران زیاتر بکرێت.
Your Comment