AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٢ ١١:١٢

بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند:

پاپۆڕەکەی ئەرتەشی ئێران نوقم نەبووە/دۆخی برینداران جێگیرە

پاپۆڕەکەی ئەرتەشی ئێران نوقم نەبووە/دۆخی برینداران جێگیرە

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی ڕاهێنانی دەریایی ژمارەیەک لە پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی ئەرتەش، پاپۆڕی پشتیوانی سووکی کۆنارەک تووشی ڕووداو هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ڕایگەیاند: هەندێک هەواڵ سەبارەت بە لەناوچوونی تەواوی پاپۆڕی کونارەک و نوقم بوونی بڵاو بووەتەوە کە هەمووی درۆیە  و پاپۆرەکە گواستراوەتەوە بۆ ڕۆخی بەندەر عەباس و تا چەند کاتژمێری دیکە ڕاپۆرتی چروپڕ سەبارەت بە خەسارەکانی بڵاو دەکەیەنەوە.

هەروەها موحەمەد مهران فەرد، سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئێرانشار ڕایگەیاند: ١٥ کەسی بریندار بە هۆی ئەو ڕووداوەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار کە باری تەندروستییان جێگیر ڕاگەیێندراوە.

٢ کەس لە بریندارەکانیش هەر زوو چارەسەریان وەرگرتووە  و ١٣ برینداری تریش لە ژووری نەشتەرگەری و بەشە جیاوازەکان خەوێندراون کە بە گشتی دۆخیان جێگیرە.

News ID 32345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha