بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران لە ڕێوڕەسمی ناساندنی سەردار سەرتیپ ئەیووب سولەیمانی بۆ پۆستی جێگری پلان و بوودجەی ئەو ئەرکانە وێرای ئاماژە بە پێگەی گرینگ و ڕۆڵی بەرچاو و دیاریکەری پلان و بوودجە لە پێشخستنی ڕاسپاردە و پرۆگرامەکانی هێزی چەکداری وتی: چاوخشاندن بە گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و پێشکەوتن لە بواری تەکنۆلۆژیا لەو پرسانەیە کە لە ڕەوتی باشتربوون و کاریگەری دانان لە سەر ڕێکخراوە و پێشبینی پلانگەلی کۆگر و بەڵگە ستراتژییە پێویستەکان بۆ ڕاپەڕاندنی سەرکەوتووانەی دوکتۆریەن و ڕاسپاردەکانی هێز چەکداری داکۆکی لێ دەکرێت.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئێران هەروەها هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی نور لە لایەن سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە نمانەیەک لە پلان و داڕشتە زیرەکەکان زانی و وتیشی: ئەم دەسکەوتە مەزنە مێژووییە کە هاوکات بوو لە گەڵ شکست و شەرمەزاریی هەواڵگرانەی دوژمنانی شۆڕش و نیزام بە تایبەت ڕژیمی تیرۆریستی ئەمریکا، نیشانی دا کە لە هاوکێشەیەکی ئاوەژوو ئەوە گەلی ئێرانە کە لە گەمارۆ هەمەلایەنەکان و شەڕی ئابووریی ناجوامێرانەدا، ئەمریکای ناچار لە پاشەکشێیەکی ئاشکرا کرد.
Your Comment