ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنای کوردستان گەیشتە ١٦١٠ کەس

زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ٥١ کەسی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ڕایگەیاند: ژمارەی تووشبووانی گەیشتە ١٦١٠ کەس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٤ هەزار و ٣٧٩ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ١٦١٠ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٢٥٨٦ کس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٨٢ کەسیش هێشتا ڕانەگەیێندراوە.

ڕاشیگەیاند: لەو ١٦١٠ کەسە ٤٤٨ کەس لە سنە،  ٣٧٣ کەس لە سەقز، ١٧٤ کەس لە بانە، ١٢٧ کەس لە قوروە، ١٠٥ کەس لە دیواندەرە، ٩٩ کەس لە بیجار، ٩٧ کەس لە مەریوان، ٨٢ کەس لە کامیاران، ٨٢ کەس لە دێولان و ٢٣ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٢٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٤ کەس لە سەقز، ٢٤ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٨ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٩ کەس لە کامیاران، ٨ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو ڤایرووسە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٨٦١ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha