سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی کە ئەو هاوپەیمانییە بە سەرکردایەتی نووری مالیکی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، چالاکانە بەشداری دانوستانە هاوپەیوەندەکان بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە لایەن مستەفا کازمی بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێداگریی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی گواستنەوەیی بەهێز بە وەزیرانی لێهاتوو، جەختی کرد: مستەفا کازمی ڕێککەوتنە هاوپەیوەندەکانی پێشێل کردووە و هەندێک بەربژێری نەگونجاوی هەڵبژاردووە کە زۆربەیان دۆسیەی گەندەڵی و پێشینەی پەیوەندی بە سیستەمی بەعسی یان باڵە دەرەکییەکانەوە هەیە.
ئەو سەرچاوەیە وێرای ڕەخنەگرتن لە ڕانەپرسینی کازمی لە حزب و ڕەوتە شێعەکان بۆ بەربژێرانی کابینە سەرەڕای قبووڵ کردنی بەربژێرە پێشنیارکراوەکانی کورد و سوننە لە پێناو ڕازی کردنیان، وتیشی: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەوڵی دا ئەو ڕەوتە بگۆڕێت و داوای لە کازمی کرد کە بە شێوە لەگەڵ هەموو حزبەکان بجووڵێتەوە و نەچێتە ژێر گوشاری حزبە کورد و سوننەکان.
ئاماژەی بەوەش دا: هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی فەتح سەرەڕای پاڵپشتیان لە کازمی بۆ ئازادی لە دیاری کردنی وەزیرانی لێهاتوو و شیاوی شیعە و وەزیرانی سەربەخۆی کورد و سوننە، بە هۆی پێشێل کرانی ئەو بڕیارە لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە، پەیوەندییەکانی لە گەڵ کازمی داخستووە و دەنگ نادات بە کابینەکەی.
بۆچوونی ئێوە