بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵ و دەنگۆکان لە لایەن هەندێک میدیای عەرەبی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە شەهید کرانی سەردار ئەمیرعەلی حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسداران بە هۆی هێرشی فرۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر هاوێری شاری حومس لە سووریا، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی ئەو فەرماندەیە، وێرای ڕەت کردنەوەی دەنگۆکان، نووسی: سەردار حاجی زادە لە تەندروستی تەواودایە و خەریکی ڕاپەراندنی ڕاسپاردەکانی هێزی هەوافەزایە.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: میدیاگەلی دوژمنی سەر بە داگیرکەرانی جیهانی و دواکەوتووانی ناوچەیی بەردەوام خەریکی ورووژاندنی سناریۆگەلی دزێو و پاتەکراوە سەبارەت بە شەهیدکرانی فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپان و هیوای دزێویان بە دەنگۆسازدان و هەواڵی درۆین بڵاوکردنەوە دەخەملێنن.
Your Comment