رێبەری باڵای ئێران پێداگری تایبەتی لە سەر کەنداوی فارس هەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا ڕایگەیاند: رێبەری باڵای شۆڕش پێداگرییەکی تایبەتیان بۆ کەنداوی فارس هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە بە رۆژی نەتەوەیی کەنداوی فارس، ڕایگەیاند: کەنداوی فارس تایبەتە بە ئێمەی ئێرانی بووە و هەیە و جێی خۆیەتی یادی کەسانێک بکەین کە لە درێژەی مێژوو، گیانیان بەختی ئەو ناوچەیە کردووە.

ڕاشیگەیاند: رێبەری باڵا هەمبەر بە کەنداوی فارس دەمارگرژی و پێداگریی تایبەتیان هەیە و بەردەوام دەفەرموون دوورگەکانی کەنداوی فارس دەبێ بە ناوی سەرەکیان واتە فارورگان (بۆ دوورگەی بەنی فارور) یان بوومووسا (بۆ دوورگەی ئەبوو مووسا) بخوێندرێنەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا جەختیشی کرد: رێبەری باڵا لە کاردانەوە بە ئامادەبوونی هێزی بیانییەکان لە ناوچەدا فەرموویان "دادەنیشن و بیر لەوە دەکەنەوە کە ئێران نابێ لە کەنداوی فارسدا مانۆری سەربازی هەبێ؛ ئەوان لەوپەڕی جیهانەوە هاتوون لێرە مانۆریان هەیە و ئێمە نەمابێ! کەنداوی فارس یانەی هەمیشەیی ئێمەیە و ئێوە بگەڕێنەوە بۆ کەنداوی بەرازی خۆتان".

News Code 32191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =