AP ١٣٩٩ گوڵان ١٠ ١٠:١١

کەسێکی کوشتبوو;

گەنجێکی کرماشانی لە سزای ئیعدام ڕزگاری بوو

گەنجێکی کرماشانی لە سزای ئیعدام ڕزگاری بوو

سەرۆکی ئەنجومەنی چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کرماشان وتی: بە هەوڵی بەردەوامی ئەندامی لێژنەی ئەو ئەنجومەنە، بکوژێک لە سزای ئیعدامی ڕزگاری بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار تەجەری بە پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، وتی: حەوت ساڵ لەمەوبەر لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگا شەڕە قسە و پێکدادان لە نێوان دوو بنەماڵە ڕووی دا کە لە کۆتاییدا گەنجێک لە ئەو شەڕە کوژرا.

سەرۆکی ئەنجومەنی چارەسەری کێشەکانی پارێزگای کرماشان زیادی کرد: لە دادگا سزای ئیعدام بۆ ئەو بکوژە سەرکرا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ماوەی ئەم ساڵانە کەسایەتییە گەورە و بەناوبانگەکانی ناوچەکە و پارێزگا بۆ  لێخۆشبوونی باوک و دایکی کوژراوەکە لە بکوژەکە هەوڵی زۆریان دا، بەڵام باوک و دایکی کوژراوەکە بە هیچ لەونێک ڕازی نەبوون بە ئەو کارە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە کۆتاییدا پاش قسە و هەوڵی زۆر، بنەماڵەی کوژراوە لە ئەو بکوژە خۆش بوون و بە هیچ مەرجێک ئیزنی ئازد کردنیان لە زیندان دا.

News ID 32185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha