بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر یەک هەزار و ٧٦٩ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ٨٥٦ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٨٤٠ کس نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٨٥٦ کەسە ٢٤١ کەسیان لە سەقز، ١٢٤ کەس لە بانە، ٢٠٨ کەس لە سنە، ٣١ کەس لە کامیاران، ٦١ کەس لە قوروە، ٥٢ کەس لە مەریوان، ٣٩ کەس لە دیواندەرە، ٤١ کەس لە بیجار، ٤٧ کەس لە دێولان و ١٢ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٩٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٠ کەس لە سەقز، ١٥ کەس لە سنە، ١٥ کەس لە قوروە، ١٣ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٥ کەس لە مەریوان، بیجار و کامیاران هەرکام ٧ کەس قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٣٨٦ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە