AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٢٣ ٠١:٠٦

دەستگیریی ٥ کەس هاوپەیوەند بە بۆمب دانان لە ئامەد

دەستگیریی ٥ کەس هاوپەیوەند بە بۆمب دانان لە ئامەد

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ بومبدانانی ئەم دواییەی ناوچەی کۆلەپی پارێزگای ئامەد ٥ کەسیان دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە مێزۆپۆتامیا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە پەیوەندی لە گەڵ تەقینەوەی بۆمبێک لە سەر رێگەی کرێکارانی ناوچەی کۆلەپی پارێزگای ئامەد کە بووە هۆی کوژرانی ٥ کرێکارا، ٥ کەسیان دەستگیر کرد و پێوشوێنی یەک کەسیشیان هەڵگرتووە.

شایانی باسە، پێشتر پارێزگاری ئامەد، پەکەکەی بە هۆکاری ئەو بۆمبدانەرییە تۆمەتبار کردبوو، بەڵام تا ئێستا پەکەکە سەبارەت بەو هەڵمەتە هیچ هەڵوێستێکی دەرنەبڕیوە.

News ID 31916

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha