AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ٢٣ ٠١:١٢

بە فەرمانی دادستێنی کۆماری تورکیا؛

پۆست کردنی تەرمی ئەندامێکی پەکەکە بۆ بنەماڵەکەی

پۆست کردنی تەرمی ئەندامێکی پەکەکە بۆ بنەماڵەکەی

تەرمی عەگید ئیپەک ئەندامی پەکەکە بە فەرمانی دادستێنی کۆماری تورکیا لە رێگەی پۆستخانەوە ئاراستەی بنەماڵەکەی لە شاری ئامەد کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، تەرمی عەگید ئیپەک ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) کە لە پێکدادانی ٢٣ی مەی ٢٠١٧ لە نێوان ئەو هێزە و هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە گردی خەلاسوور لە شاری دەرسیم کوژراوە، بە فەرمانی دادستێنی کۆماری تورکیا لە رێگەی پۆستخانەوە ئاراستەی بنەماڵەکەی لە شاری ئامەد کرا.

شایانی باسە، هەواڵی کوژرانی ئەگید ئیپەک پاش دوو ساڵ لە مەی ٢٠١٩ و لە کاتێ بانگهێشتی بنەماڵەکەی بۆ ناسینەوەی تەرمی و تاقیکاری DNA، بڵاو بۆوە و دادستێنی تۆنجەلی دوای وەرگرتنی تەرمی ئەو ئەندامەی پەکەکە لە پزیشکی یاسایی ئەستەنبۆڵ لە هەنگاوێکی نائاساییدا، تەرمەکەی لە رێگەی پۆستخانەوە ناردووە بۆ دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئامەد و ئەوانیش بە هەمان شێوە تەرمەکەیان لە رێگەی پەیکەوە ئاراستەی بنەماڵەکەی کردووە.

News Code 31915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha