بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی لە دانیشتنی کراوەی ئەوڕۆی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی سەبارەت بە هەوڵە ئەنجام دراوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا، ڕایگەیاند: وەزیری تەندروستی لە ٣٠ی رێبەندانی ساڵی ڕابردووی هەتاوی سەبارەت بە کۆرۆنا یەکەمین ڕاپۆرتی ئاراستەی دەوڵەت کرد و ئێمە لە ١ی ڕەشەممە بنکەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنامان لە وەزارەتی ناوخۆ پێک هێنا و پێڕەونامە و ڕاپۆرتی پێویستمان ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد.
ڕەحمانی فەزلی بە ئاماژە بە قۆناغی قۆناغی نوێی سنووردانانی زیرەک، وتی: بە پێێ ئەو پلانە پیشەکان بە سەر سێ چینی پیشەگەلی پڕمەترسی، کەم مەترسی و بە مەترسیی مامناوەندەوە دابەش دەکرێن و بڕیارە لە ٢٣ی خاکەلێوە پیشەگەلی کەم مەترسی لە هەموو پارێزگاکان (جگە لە تاران) بکرێنەوە و تارانیش لە ٣٠ی خاکەلێوە چالاکییەکانی دەست پێ بکاتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دابەزینی ڕەوتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە زۆربەی پارێزگاکان، ڕوونی کردەوە: لە پارێزگای گیلان وەک یەکێک لە پارێزگا قەیراناوییەکانی وڵات بۆ ئیپیدیمیی کۆرۆنا، لە نەورۆزدا رۆژانە ٢٠٠٠ تووشبوومان هەبووە کە لە ئێستادا گەیشتۆتە ٤٠٠ کەس.
بۆچوونی ئێوە