بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری لە پەراوێزی دانیشتنی قەرارگای تەندروستی و دەرمانی ئیمام ڕەزا وتی: لە رۆژانی ڕابردوو شایەدی پەرەسەندنی چالاکیگەلی سەربازیی ئەمریکا لە کەشی عێراق و کەنداوی فارس و فەزای دەروونی و میدیاکانیان بە شێوەیەکی بەربڵاوین.
سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە چاوەدێری کردنی ئەو چالاکیانە لە لایەن کۆمەڵەی هەواڵگریی ئێرانەوە، وتیشی: ئەو ڕووداوانەی کە لە ماوەی حەوتەگەلی ڕابردوو دژی بنکەکانی ئەمریکی لە عێراق ڕووی داوە، ئاساییە کە کاردانەوەی خەڵکی عێراق و هێزی بەرخۆدان لە بەرامبەر هەڵمەتی ئەهریمەنیان لە پەیوەندی لە گەڵ تیرۆری شەهید سولەیمانی و شەهید ئەبوومەهدی موهەندیس فەرماندەی هێزەکانی بەرخۆدانی عێراق بووە و هیچ پەیوەندیی بە خەڵکی ئێمەوە نییە و ئەوەی کە ئەمریکییەکان ئەوە دەدەنە پاڵ ئێران، جۆرێک دوورهاوێژییە.
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری وێرای پێداگری لە دژایەتیی خەڵکی ناوچە لە گەڵ ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکییەکان لە وڵاتەکەیان سەرەڕای ئاگاداریی خودی واشنتۆن، جەختی کرد: ئەگەر بیانییەکان چکۆلەترین هەڵمەتێکی دژبەرانە هەمبەر بە ئاسایشی وڵاتەکەمان بگرنە بەر، بەرەوڕووی توندترین کاردانەوەی ئێمە دەبن، چونکە کۆماری ئیسلامی نە تەنیا هیچ دەستێوەردانێکی لەو ڕووداوانەدا نییە، بەڵکوو هیچ پلانێکیشی بۆ دەستدرێژی کردنە سەر هێزە بیانییەکان نییە.
بۆچوونی ئێوە