بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ١٠٦٨ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٥١١ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٨٠ کس نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٥١١ کەسە ١٤٥ کەسیان لە سەقز، ٩٣ کەس لە بانە، ١٣٠ کەس لە سنە، ١٥ کەس لە کامیاران، ٤١ کەس لە قوروە، ١٤ کەس لە مەریوان، ١٩ کەس لە دیواندەرە، ٢٥ کەس لە بیجار، ٢٢ کەس لە دێولان و ٧ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ٦٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٢٤ کەس لە سەقز، ٧ کەس لە سنە، ٩ کەس لە قوروە، ١٢ کەس لە بانه، ٣ کەس لە دیواندەرە، ٥ کەس لە مەریوان، ٣ کەس لە کامیاران، ٢ کەس لە بیجار قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ١٤٦ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە