بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێرای نرخاندنی رۆژی ١٢ی خاکەلێوە وەک رۆژی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند: چکۆلەترین هەڵەی دوژمنان لە هەر جێیەک دژی کۆماری ئیسلامی، دواهەڵەیان دەبێت و دەبێ بزانێت کە وەڵامە یەکلاکەرەوە و وێرانگەرەکانی بەرەی شۆڕشی ئیسلامی جێی بڕوا نییە و تەنانەت دەرفەتی پەشیمانیان پێ نادات.
هەروەها لەو بەیاننامەیەدا بە ئاماژە بە خستنە پەراوێزی بەرەی داگیرکەران بە تایبەت ڕژیمی دیکتاتۆر و تیرۆریست و زایۆنی ئەمریکا لە بەستێنی گۆڕانکاریی ستراتژیکی جیهانی لە لایەن شۆڕش و کۆماری ئیسلامی، جەختی کرد: فەرهەنگی بەرخۆدان لە قامەتی جیهانی ئیسلامدا دەروونی کراوە و بە بەرهەم هێنانی دەفرایەتی و توانستگەلی بەربڵاو، گەشەی قووڵی ستراتژیکی کۆماری ئیسلای ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی دوژمنان دەستەبەر کراوە.
ئاماژەش دراوە کە لە ئێستاشدا بە هەوڵ و ئیزنی خودا، ستراتژیی خۆڕاگری و وەستانی چالاکانە و گەشەی دەفرایەتیگەلی بەرگرانەی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی درێژەی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە