AP ١٣٩٩ خاکەلێوە ١٠ ١٥:٢٣

تا ئێستا ۲۰ کەسیان دەستگیر کراونەتەوە:

خۆبەدەستەوەدانی ٩ زیندانی هەڵاتووی دیکە لە سەقز

خۆبەدەستەوەدانی ٩ زیندانی هەڵاتووی دیکە لە سەقز

دادستێنی گشتی و شۆڕشی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە تا ئێستا ۲۰ زیندانیی هەڵاتووی زیندانی سەقز، گیراونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەباری، وتیشی: تا ئێستا ۲۰ کەسیان گیراونەتەوە کە لە شەوی ڕابردووەوە تائێستا ۹ کەسیان خۆی بە دەستەوە داوە.

پێشتریش ۱۱ کەسیان دەستگیر کرابوون و خۆیان بە دەستەوە دابوو.

جەباری بە ڕەت کردنەوەی پرسی ترسی لە کۆرۆنا وەک هۆکاری هەڵاتنی زیندانییەکان، جەختی کرد: تا ئێستا هیچ نمونەیەکی تووشبوو یان گومان لێکراو بە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیندانی سەقز و زیندانەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان نەبینراوە و ڕانەگەیێندراوە.

دادستێنی گشتی و شۆڕشی کوردستان ڕاشیگەیاند: کەسانێک کە بە ئانقەست یارمەتیی هەڵاتنی زیندانییەکان یان دابێن کردنی کەرەسەی هەڵاتن و خۆهەشاردانیان بدەن، لە ڕوانگەی یاساوە تاوانبار دێنە ئەژمار و بە توندترین شێوەی سزا هەڵسوکەوتیان لە گەڵ دەکرێت.

News ID 31738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha