بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە تووشبوونی ١١٩٦ کەسی دیکە بە ڤایرووسی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەواڵیان دا.
ڕاشیانگەیاند کە تا ئێستا ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتۆتە ٣٦٢٩ کەس و ٧٥ کەسیش بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە.
پێشتر تورکیا ڕاستیەکانی دەشاردەوە و نکۆڵی دەکرد لەوەی کە کەس لەو ولاتە تووشی کۆرۆنا هاتووە.
Your Comment