بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لێژنەی ئابووری دەوڵەت لە درێژەدار بوونی یاساکان بۆ کەم کردنەوە و سنووردار کردنەوەی هاتوچۆکان هەواڵی دا و جەختی کرد: هیوادارین تا ٢٠ ی خاکەلێوە لە بچڕانی زنجیرەی تەشەنە سەندنی کۆرۆنا دڵنیاتر ببینەوە.
ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ٥ هەزار ملیار تمەنمان بۆ دابینی بیمەی بێکاری لە سێ مانگی داهاتوو و هەروەها بودجە بۆ بەشی تەندروسی و دەرمانی پێویستە، هاوپەیوەند بە ئەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو ڕێژە بوودجەیە لە سندۆقی گەشەی نەتەوەیی، ئەمڕۆ نامەیەکمان بۆ ئایەتوڵڵا خامنەیی ناردووە کە هیوادارین قبووڵی بکات تا یەک ملیار دۆلار لە ئەو سندۆقە هەڵبگرین.
Your Comment